تورکیا دوو گەشتیار دەستگیردەکات؛ بەهۆی گرتنی وێنەی کۆشکی ئەردۆغان

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 13/11/2021
جیهان

تورکیا دوو گەشتیاری ئیسرائیلی بەهۆی گرتنی وێنەی کۆشکی ئەردۆغان دەستگیردەکات، ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە ئەو دوو کەسە سیخوڕبن.

 

تۆڕی هەواڵی (BBC) بڵاویکردەوە، دوو گەشتیاری ئیسرائیلی بە ناوی (ناتالی ڤاکنین، مۆردی ڤاکنین)کە دوو هاوسەرن، لە ئەستەنبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکران، ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە ئەو دوو کەسە سیخوڕبن.

 

دەربارەی ئەو هەواڵە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو دوو گەشتیار ئیسرائیلیە وێنەی یەکێک لە کۆشکەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان لەناوچەی ئوسکودار لە ئەستەمبوڵ گرتووە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە، کە ئەو دوو هاوڵاتیە سیخوڕ یان کارمەندی حکومی بن، بەڵکو هەردوکیان شۆفێری پاسی ناوخۆی ئیسرائیلن و خاوەنی پێنج منداڵن، ئەو وێنانەی گرتوییانەم تەنەیان لەکاتی گەشتەکەیان بووە بۆ ئەستەنبوڵ.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بۆ ئازاکردنی ئەو دوو هاوڵاتیە ئیسرائیلییە.

2107 جار خوێندراوەتەوە