بەپێى لێکۆڵینەوەیەک،
تاساڵى (2050) نیوەى دانیشتوانى سەر زەوى دەکەونە ژێر کاریگەرى گۆڕانکارى کەشوهەوا
و نزیکەى یەک ملیار کەسیش تێدەکۆشن بۆ بەدەستهێنانى ئاوى پاک.
لە لێکۆڵینەوەیەکی
نوێدا، کە لەلایەن (McKinsey) یەوە دۆزراوەتەوە، ئەوە رونکراوەتەوە، کە چی رودەدات،
ئەگەر پلەی گەرمی بگاتە(2c)؟.
لێکۆڵینەوەکە
ئەوەى خستۆتەرو، تاساڵى (2050) پێنج ملیار کەس دەکەونە ژێر کاریگەرى گۆڕانى کەشوهەوا،
بەهۆى لافاویشەوە (400) ملیۆن کەس ژیانیان تێکدەچێت.
توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایکردووە، تاساڵی (2050) نیوەی زیاترى دانیشتوانی
جیهان واتا بە نزیکەی پێنج ملیار کەس تووشی مەترسییەکانی کەش و هەوا دەبن بەتایبەت
وشکەساڵى و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا.
ئەوەشى
خستۆتەڕو، تا ئەو بەروارە لانیکەم ملیارێک کەس لە پلەی گەرمای زۆر
گەرم دەناڵێنێت، بەشێوەیەک ئەوان ناچار دەبن پشوی ئاسایی وەربگرن لە کاتی کارکردن
لە دەرەوە بۆ خۆلادان لە ماندوو بوون.
توێژینەوەکە
ئاشکرایکردووە، بەهۆی لافاوەوە ژیانی (400) ملیۆن کەس تێکدەچێت و (800) ملیۆن کەسیش
تێدەکۆشن بۆ بەدەست هێنانی ئاوی پاک.
903 جار خوێندراوەتەوە