لە پارێزگایەکى عێراق خواردنى فەلافل کارەساتى لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:02 - 01/11/2021
عێراق
+
-

فەرمانگەى تەندروستى میسان مردنى کەسێک و ژەهراویى بوونى  زیاترلە (200) کەسى دیکەى بەهۆى خواردنى فەلافل لەیەکێک لە خواردنگەکانى ئەو پارێزگایە راگەیاند.

 

محەمەد کینانى، بەرێوەبەرى راگەیاندنى فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى میسان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەى ئەوکەسانەى بەهۆى ژەهراویى بوون لەخواردنگەیەکى فەلافل بارى تەندورستیان تێکچوە گەیشتنە (242) کەس، ئەمە جگە لەوەى کەسێک بەهەمان هۆکار گیانى لەدەستداوە. 

 

سەبارەت بەهۆکارى ژەهراویى بونەکە، ئەوبەرپرسەى فەرمانگەى تەندروستى پارێزگاى میسان ئاشکراى کرد، پێدەچێت بەهۆى بوونى ڤایرۆس لەناو ئاوى خواردنگەکەدا یاخود بوونى حاڵەتیکى پیس بوون لەناو خواردنگەکەدا ئەو ژەهراوى بونە روویدابێت.

 

لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەرى راگەیاندنى فەرمانگەى تەندروستى میسان رایگەیاند، پشکنینى تاقیگەیى بۆ ئەوکەسانە کراوە کە ژەهراوى بوون و لەماوەى (72) کاتژمێردا ئەنجامەکەى دەردەچێت.

3713 جار خوێندراوەتەوە