لە ئێران؛ دابەشکردنی سوتەمەنی و فرۆشتنی بەنزین راگیرا

KNN : Kurdish News Network
01:04 - 27/10/2021
ئابوری
+
-

لە ئێران بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر سیستمی دابەشکردنی سوتەمەنی، لە زۆر شوێن فرۆشتنی بەنزین وەستا و ئۆتۆمبێلەکان بۆ وەرگرتنی بەنزین لە ریزی درێژی چاوەڕوانیدا وەستاون.

 

 
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران (IRNA) بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا ئاشکرا نەبووە ئەو هێرشە لە کوێوە ئەنجامدراوە و بوەتە هۆی پەکخستنی دابەشکردنی بەنزین.

 

جەلیل سالاری جێگری وەزیری نەوتی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، (300) تیم لە هەوڵی چاککردنەوەی سیستمی دابەشکردنی بەنزیندان و ئەگەر کێشەیەک نەیەتەڕێیان تا سبەی کێشەکە چارەسەر دەبێت.

 

باسی لەوەشکردووە کە لەمڕۆدا، تەنها (30٪)ی بەنزینخانەکانی تاران دەتوانن بەنزین دابەش بکەن.

 

لەم نێوەندەشدا کەناڵی فەرمی حکومەتی ئێران لە هەواڵێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە پێویستە دژبە "هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی دوژمن" ژێرخانی ئەلیکترۆنی ئێران بەهێز بکرێت.

1617 جار خوێندراوەتەوە