عێراقیەکان رۆژانە بە بەهاى (1.8) ملیۆن دۆلار
جگەرە دەکێشن، لە کۆى (41) ملیۆن کەس لە دانیشتوانى عێراق، (14) ملیۆنیان جگەرە کێشن.
بەرپرسێک لە وەزارەتى پلاندانانى عیراق کە نەی
ویستوە ناوەکەى بڵاوبکرێتەوە رایگەیاند: عێراقییەکان رۆژانە بە بەهاى (1.8) ملیۆن
دۆلار جگەرە دەکێشن، ساڵانەش بە بەهاى (657) ملیۆن دۆلار جگەرە هاوردەرى وڵات دەکرێت.
دەشڵێت: حکومەت ڕەچاوی کۆت و بەندی نوێ دەکات لەسەر هاوردەکردنی جگەرە، لەوانە
بەرزکردنەوەی نرخی باج.
ئاشکراشیکردووە، کۆنترۆڵکردنی ئەو کەلوپەلانەی دێنە ناوەوەى عێراق قورس
بووە بەتایبەتی جگەرە کە لە چەند وڵاتێکەوە بەنایاسایی دێتە عێراق، لەوانە ئێران،
تورکیا و سوریا.
بەپێى
خەمڵاندنەکانى پلاندانانى عێراق، نزیکەى (35)ى دانیشتوانى عێراق جگەرە کێشن، واتا
لە کۆى (41) ملیۆن ژمارەى دانیشتوان (14) ملیۆنیان جگەرە دەکێشن کە هەردوو
رەگەزەکە دەگرێتەوە.
698 جار خوێندراوەتەوە