حکومەت کۆدەبێتەوە؛ دابینکردنی نەوتی سپی و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی تاوتوێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 13/10/2021
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و لەتەوەری یەکەمدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین، دەخرێتەڕوو.

 

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا، راپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونن سەبارەت بە بەرەوپێشچون و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاکسازی و رێکخستنەوەی باج و چەند راسپاردەیەک بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخرێنەروو.

هاوکات، پێشنیاری ڕاسپاردنی وەزیرانی داد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران) بۆ بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی کە لە دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم داوایانە، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

590 جار خوێندراوەتەوە