سەرۆکى کۆریاى باکور هێرش دەکاتە سەر ئەمەریکا

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 12/10/2021
جیهان

سەرۆکى کۆریاى باکور رەتیدەکاتەوە پەرەپێدانى پیشەسازى چەک لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ بێت لە نیمچە دورگەى کۆریا، رەخنەى توندیش لە ئەمەریکا و کۆریاى باشور دەگرێت.

کیم جۆنگ ئون سەرۆکى کۆریاى باکور رایگەیاند، پێشکەوتنی وڵاتەکەى لە بوارى چەک بەئامانجى بەرگریکردنە لە خۆیان و روبەڕوبونەوەى سیاسەتە دوژمنکارییەکانى ئەمەریکا و کۆکردنەوەى هێز لەکۆریاى باشور، کە بوەتە هۆى ناسەقامگیرى لە نیمچە دورگەى کۆریا.

کیم جۆنگ ئون لەمیانى کردنەوەى پێشانگاى پەرەپێدانى بەرگرى لە پیۆنگ یانگى پایتەختى کۆریاى باکور ڕاشیگەیاند، گفتوگۆ ناکەن لەگەڵ هیچ لایەنێک سەبارەت بە هەڵگیرساندنى جەنگ، بەڵکو کار دەکەن بۆ ڕێگرى کردن لەهەڵگیرسانى شەڕ لەپێناو پاراستنى دەستکەوتەکانى وڵاتەکەیان

1448 جار خوێندراوەتەوە