ئەمڕۆ شەممە
(9ی ئۆکتۆبەر-ی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە
(82) دۆلار و (54) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (79) دۆلار و (58) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەرچەندە
لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی
نەوتی بەرزکردەوە.
1393 جار خوێندراوەتەوە