وەزیرى تەندروستى: ئامانجمان ئەوەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکەى ڤاکسینیان پێ بدرێت

KNN : Kurdish News Network
11:12 - 23/09/2021
کوردستان
+
-

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت؛ هەفتانە (100) هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە هەرێم. دەشڵێت: ئامانجمانە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکەى ڤاکسین وەربگرن.


لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، دکتۆر. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەنگاوى باشمان ناوە لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیان، لە ئێستاشدا دوو هێندەى هەفتەکانى رابردوو ڤاکسین دەگاتە هەرێم کە بڕەکەى (100) هەزار ژەمى هەفتانەیە.

 

ئاشکراشیدەکات، تائێستا (20%)ى ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەروى (18) ساڵەوەیە ژەمى یەکەمیان وەرگرتووە و (13%)یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.

 

سامان بەرزنجى ئامانجى وەزارەتەکەیان لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیان رون دەکاتەوە و دەڵێت: دەمانەوێت زیاتر لە سێ ملیۆن و (250) هەزار هاوڵاتى هەردوو ژەمەکە وەربگرن و بەرگرى گشتى دژى ڤایرۆسەکە دروست ببێت.

 

هەروەک رێنمایى هاوڵاتیان دەکات بە وەرگرتنى ڤاکسین و ئەوەش بۆ رێگریکردن لە خێرا تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکە و کۆنتڕۆڵکردنى.


544 جار خوێندراوەتەوە