سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە هاوڵاتیانى
عێراق دەکات لە رێى بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا کۆتایى بە سەردەمى گەندەڵى بهێنن و
هۆشداریش دەدات لەبارەى کڕینى دەنگ.
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانى
کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا رایگەیاند، داوا لە هەموان دەکەم بچنە سەر سندوقەکانى
دەنگدان و کۆتایى بەسەردەمى گەندەڵى بهێنن کە بەهۆیەوە عێراق زیانى زۆرى بەرکەوتوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک وەزیرانى
عێراق هۆشدارى داوە لە کڕینى دەنگى دەنگدەران و لەوباریەوە رایگەیاندوە، هۆشدارى
دەدەم لەهەر هەوڵێک بۆ کڕینى دەنگى دەنگدەران لە رێى بەڵێنى ناڕاستى دامەزراندن و
دابەشکردنى زەوى، ئەوانە بەڵێنى ناراستن و پێویستە هاوڵاتیان باوەڕى پێنەکەن.
301 جار خوێندراوەتەوە