دوو خوشکى ژاپۆنى کەتەمەنیان (107) ساڵە، وه‌ك "به‌ته‌مه‌نترین دووانه"
ناویان خرایه ناو كتێبی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی گینسه‌وه.
لیژنه‌ی كتێبی
ژماره پێوانه‌یییه‌كانی گینس، ناوی هه‌ردوو خوشك (ئومێنۆ و كۆداما) كه له پێنجی
تشرینی دووه‌می (1913) له‌دایك بوون وه‌ك "به‌ته‌مه‌نترین دووانه"ى
جیهان تۆمار كرد.
ئه‌م دووانه‌یه
وه‌ك منداڵی سێیه‌م و چواره‌م له‌نێو (11) خوشك و برا، (107) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له
دورگه‌ی شۆدۆشیماى ژاپۆن له‌دایك بون.
به‌هۆی
سنوورداركردنی هاتوچۆ له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
كۆرۆنای نوێ، بڕوانامه‌ی گینس له رێگای كارگۆوه بۆ ئه‌م دوانه‌یه ره‌وانه ده‌كرێت
كه له خانه‌ی به‌ساڵاچواندا ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی داتاكانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن، (29.1)ى دانیشتوانی ئه‌م
وڵاته ته‌مه‌نیان له سه‌روی (65) ساڵییه‌وه‌یه، له‌نێو ئه‌وانیشدا (86) هه‌زار
و (510) كه‌س، ته‌مه‌نیان له سه‌رووی (100) ساڵەوەیە.

1066 جار خوێندراوەتەوە