فەرەنسا کوشتنی سەرکردەیەکی دیاری داعشی لە ساحلی ئەفریقا راگەیاند.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، " کە سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بیابانی گەورە، ئەبو وەلید سەحراوی لەلایەن ھێزەکانی فەڕەنساوە کوژراوە".
ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوە کردوە، "ئەمە دەستکەوتێکی گەورەی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە کە فەڕەنسا لە ناوچەی کەنار (بیابانی گەورە) لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان بەڕێوەی دەبات".
پێنج ساڵ لەمەوبەر سەحراوی ئەندامی قاعیدەی لقی ساحلی ئەفریقا بوو، بەرلەوەی بەیعەت بە داعش بدات.
لە ساڵی (2021)ەوە گروپە توندڕەوەکان لە مالی چەند ناوچەیەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بازنەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی ساحلی فراوانکردووە، لەهەریەک لە وڵاتانی نایجێر، مالی، نایجێریا و بورکینیا فاسۆ پەلاماری سڤیل و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتانە دەدەن.
440 جار خوێندراوەتەوە