کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق زانیارى نوێ لەبارەى دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى ئاشکرا دەکات.
نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان عێراق رایگەیاند، نزیکەى
(17) ملیۆن کارتى بایۆمەترى چاپکراون، لەو ژمارەیەش (14) ملیۆنیان دابەشکراون.
ئاشکراشیکرد، چوار ملیۆن و (670)
هەزار کارتیش پوچەڵکراونەتەوە.
یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى
بۆ ئەوەشکرد، بەر لە کۆتایى هاتنى ئەم مانگە سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستییەکانیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن تەواو
دەکەن.
396 جار خوێندراوەتەوە