وەزیری دەرەوەی
ئێران ڕایدەگەیەنێت، کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ وەستانی
شەڕ لەگەڵ تاران، هاوکات ئاشکرای دەکات کە لە قۆناغی داهاتووی دانوستانەکاندا
لەگەڵ واشنتۆن کە 60 ڕۆژ دەخایەنێت، پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان تاوتوێ دەکرێن.
عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لە تاران
ڕوونیکردەوە، ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی جەنگ گرنگترین ڕووداوی قۆناغی یەکەمی
ڕێککەوتنەکەیە کە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندرا، بڕیاریشە ڕۆژی هەینی
ڕێککەوتنەکە بە فەرمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆتاییهاتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی جەنگ لە سەرجەم بەرەکاندا، بەتایبەت لە
لوبنان و کشانەوەی ئیسرائیل لەو وڵاتە، بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕێککەوتنەکە.
عێراقچی جەختی
لەوەش کردەوە، لایەنەکانی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە پێکهاتوون لە ئەمریکا و
ئیسرائیل لەلایەک، وە ئێران و حزبوڵا لەلایەکی دیکەوە. هۆشداریشیدا کە هەر هێرشێکی
سەربازی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر خاکی لوبنان و بەردەوامبوونی داگیرکاری، وەک
پێشێلکارییەکی ڕاستەوخۆی ڕێککەوتنەکە هەژمار دەکرێت.
583 جار خوێندراوەتەوە