پاش ئەوەی
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی دا، چەند کەشتییەکی ئێرانی، لە
نێویاندا نەوتهەڵگر و کەشتیی بارهەڵگر، بەبێ کێشە بە هێڵی گەمارۆکاندا تێپەڕین و
بەرەو ئامانجەکانیان بەڕێکەوتن.
میدیاکانی
ئێران بڵاویانکردەوە، نەوتهەڵگرێکی زەبەلاحی ئێرانی (VLCC) لە
ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە بە ناوچەی گەمارۆدراودا تێپەڕیوە و بەرەو بەندەرەکانی
ئێران دەڕوات.
هاوکات،
کەشتییەکی دیکە کە هەڵگری ئالیکی ئاژەڵە، بە هەمان ناوچەدا تێپەڕیوە و بەرەو
ناوخۆی وڵاتەکە لە جووڵەدایە. لە لایەکی دیکەشەوە، نەوتهەڵگرێکی پڕ لە نەوتی
ئێرانی، بە دەریای عومان و هێڵی گەمارۆکاندا تێپەڕیوە و بەرەو وێستگەی
هەناردەکردنی خۆی بەڕێکەوتووە.
جێی ئاماژەیە، پاش
قبوڵکردنی مەرجەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری
کۆتاییهێنان و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
106 جار خوێندراوەتەوە