ئێران لە رێگەی پاکستانەوە وەڵامی پەیامێکی ئەمریکای دایەوە

KNN : Kurdish News Network
02:38 - 11/06/2026
جیهان
+
-

سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی ئاشکرای دەکات، دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بەردەوامە و ئێرانیش وەڵامی پەیامەکەی ئەمریکای ڕادەستی پاکستان کردووەتەوە.

 

سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی بە کەناڵی (حەدەس)ی ڕاگەیاندووە، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامن و هەردوو وڵاتیش هێشتا لەگەڵ نێوەندگیرەکاندا لە پەیوەندیدان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەریەک لە وڵاتانی پاکستان و قەتەر هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ سەرخستنی ئەو ڕێککەوتنە و هاندانی هەردوولا.

 

هاوکات، سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی خۆی بۆ ئەو پەیامە ڕادەستی پاکستان کردووە، کە پێشتر لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەوە پێی گەیشتبوو.

1229 جار خوێندراوەتەوە