بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری
داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە
بەرزبوونەوە دەکەن و سبەینێ لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە 42 پلەی سیلیزی.
بەپێی
زانیارییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە (16ی حوزەیرانی 2026)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ
دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، بەتایبەتی لە
باکووری ڕۆژهەڵات کە ئەگەری کەمێک نمەبارانی لێ دەکرێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری
ڕۆژئاوا دەبێت بە خێرایی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما
بەراورد بە دوێنێ، یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، هاوکات
پلەکانی گەرما بە ڕێژەی دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزبوونەوە
بەخۆیانەوە دەبینن. خێرایی باش لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر 37 پلە، سلێمانی 35 پلە، دهۆک 37 پلە، هەڵەبجە 38 پلە، زاخۆ 38 پلە،
چەمچەماڵ 37 پلە، پیرمام 34 پلە، و حاجی ئۆمەران 26 پلە، هەروەها لە گەرمیان
بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە 42 پلەی سیلیزییە.
336 جار خوێندراوەتەوە