هۆشداری لە چالاکبوونەوەی رێکخراوی قاعیدە دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 15/09/2021
جیهان
+
-

سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا هۆشداری لە چالاکبونەوەی رێکخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات.

 

 
داڤید کوهین، جێگری سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (CIA) رایگەیاند "واشنتن چەندین ئاماژەی بۆ سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی رێکخراوی قاعیدە دەست کەوتووە، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا چالاک دەبێتەوە".

 

ئەمەریکا دەڵێت، کۆمەڵێک ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی لایەنگرانی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەل قاعیدە و داعش چاوییان لەسەر ئەفغانستانە، کە بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە.

 

کوهین هۆشیاریشیدا لەسەر ئەوەی قاعیدە دەتوانێت لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا دووبارە خۆی پێکبهێنێتەوە و دڵنیایشیدا لەنزیکەوە چاودێری ئەو بابەتە دەکەن.

 

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا ڕەتیان کردەوە وردەکاری ناسنامەی ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوی قاعیدە ئاشکرا بکەن کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان، یاخود لەکوێوە دێن، بەڵام لەمدواییانەدا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لەڕێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە ئەمین ئەل حەق دەردەکەوێت کە شان بە شانی ئوسامە بن لادن لە ماوەی شەڕی تۆرا بۆرادا خزمەتی ئەل قاعیدەی کردووە، لە ڤیدیۆکەدا وادەردەکەوێت ئەمین ئەل حەق بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی نانگەرهار.

 

قاعیدە یەکێکە لە رێکخراوە توندڕەوەکان لە ساڵی 1988 لەلایەن ئوسامە بن لادن لە ئەفغانستان دامەزراوە، دواتر پەلی هاویشتووە بۆ چەند وڵاتێکی دیکە، دوای ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی 11 سێپتەمبەر، ئەمەریکا هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی قاعیدە چڕکردەوە، بە کوژرانی ئوسامە بن لادن، توانی ئەو رێکخراوە لە چالاکی بخات.

459 جار خوێندراوەتەوە