باڵیۆزى ئێران لە
عێراق رونکردنەوە لە بارەى هەڵگرتنى ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران دەدات و دەڵێت:
هەڵگرتنى فیزاکە تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند:
بەپێى ئەو رێککەوتنەى لە نێوان ئێران و عێراق کراوە سەبارەت بە هەڵگرتنى ڤیزا لە
نێوانیان، بڕیارەکە تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە.
دەشڵێت: ئەگەر لە داهاتودا ڤایرۆسى کۆرۆنا
کۆنتڕۆڵکرا و بارودۆخەکە بەرەو ئاسایى بونەوە هەنگاوینا، هەڵگرتنى ڤیزاى نێوان
عێراق و ئێران گەشتى زەمینیش دەگرێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە کۆبونەوەى دوێنێى نێوان مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و
ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران، چەند رێککەوتنێک واژۆکرا و یەکێک لەو خاڵانەى
رێککەوتنى لەسەرکرا هەڵگرتنى ڤیزا بوو لە نێوان هەردوو وڵات.
769 جار خوێندراوەتەوە