پەلامارێکى داعش کوژرانى سێ سەربازى عێراقى لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 13/09/2021
عێراق
+
-

لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق بۆسەر خاڵێکى هێزەکانى سوپاى عێراق سێ سەربازی سوپاکە کوژران.

ملازم شەعلان کاملی ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند: شەوى رابردوو لە ناحیەی عوزێمى سەربە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری خاڵێکی هێزەکانی سوپای عێراقیانداوە.

ئاشکرایکردووە، لە هێرشەکەدا سێ سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربووە.

ئەفسەرەکەى سوپاى عێراق باسى لەوەشکردووە، دوای گەیشتنی پشتیوانی سەربازیی بۆ شوێنی روداوەکە، چەکدارانی داعش بەرەو شوێنکی نادیار هەڵاتوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە، لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە پارێزگای کەرکووک، سێ پۆلیسی سەربە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.




413 جار خوێندراوەتەوە