شەش چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 12/09/2021
عێراق
+
-

فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

 

 
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەئەنجامی پەلامارێکی تیرۆرستانی داعش، سێ پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری قەزای داقوق باشوری پارێزگای کەرکوک کوژران، ئەمڕۆ یەکشەممە، ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیونێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنوری گوندی شبێچە باشوری قەزای داقوق ئەنجام دا.

 

بەسام حلو بەرپرسی راگەیاندن لە فیرقەی پێنجی پۆلسی فیدراڵیی رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا شەش تیرۆریستی داعش کوژراون و دوانی دیکەیش برینداربوون.

 

وتیشی، تیرۆریستە بریندارەکان دەستگیرنەکراون و ھەڵاتوون.

هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و برێک تەقەمەنیدا گیراوە.

 

ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە سنووری قەزای داقووق و لە ئاکامدا، سێ پۆلیس کوژران.

397 جار خوێندراوەتەوە