رۆناڵدۆ گەڕایەوە و سەرکەوتنێکى گەورەى پێشکەش بە شەیتانە سورەکان کرد

KNN : Kurdish News Network
06:53 - 11/09/2021
وەرزش
+
-

لەیەکەم بەشداریکردنى دواى گەڕانەوەى بۆ یانەى مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانى بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ، سێ خاڵ بۆ شەیتانە سورەکان کۆبکاتەوە.

لە یاریگاى ئۆڵترافۆردى تایبەت بە یانەى مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیەکەم یارى دواى گەڕانەوەى بۆ ریزى شەیتانە سورەکان بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر نیوکاسڵ کرد و توانى بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ سەرکەوتن پێشکەش بە سورپۆشەکان بکات.

یارییەکەى نێوان مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندى رۆناڵدۆ و هاوڕێیانى تەواو بوو کە تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانى لە خولەکەکانى (46)ى گێمى یەکەم و (62)ى گێمى دووەم، دوو گۆڵ پێشکەش بە شەیتانە سورەکان بکات و دوو گۆڵەکەى دیکەش لە خولەکى (80) لەلایەن برۆنۆ فێرناندزى هاونیشتمانى رۆناڵدۆوە تۆمارکرا و (92) لەلایەن لینگاردەوە تۆمارکران.

813 جار خوێندراوەتەوە