عێراق ڕۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و دوو کەشتیش بە درۆن کراونەتە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 20/09/2026
عێراق
+
-

د. بڕیار ڕەشید، لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشکرایکرد، عێراق ڕۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو کەشتیی بارهەڵگری نەوت بوونەتە ئامانجی هێرشی درۆنی، جەختیش دەکاتەوە کە بەرپرسیارێتیی تێپەڕین لە گەرووی هورمز لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایانەدایە کە نەوتەکە دەکڕن

 

بەپێی زانیارییەکان کە د. بڕیار ڕەشید بڵاویکردووەتەوە، تەنها دوێنێ 19ی 9ی 2026، عێراق چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەی مانگانە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل. ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم ژمارانە جێگیر نین و بەردەوام لە گۆڕانداند

 

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ڕایگەیاندووە: "ئەو کۆمپانیایانەی نەوتمان لێ دەکڕن، خۆیان گەرەنتیی تێپەڕین لە گەرووی هورمز دەکەن. ئێمە بەتەواوی دژی ئەوەین ئەو کۆمپانیایانە پارە بە هیچ لایەنێکی فەرمی یان نافەرمی بدەن لەپێناو تێپەڕاندنی سووتەمەنییەکان لەو گەرووەدا." هاوکات ڕوونیشیکردووەتەوە کە چۆنیەتی هەماهەنگیکردن پەیوەستە بە خودی کۆمپانیاکان خۆیانەوە و تەواوی بەرپرسیارێتییەکەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.

99 جار خوێندراوەتەوە