زانایان بۆ یەکەم جار ئامێرێکی هەستەوەری دەمارییان،
بۆ یارمەتیدانی پیاوێکی تووشبوو بە ئیفلیجیی سەختی کرداری گفتوگۆکردن و پەیوەندیکردن،
سەرکەوتوانە داهێنا. لێکۆڵەران لە زانکۆی کالیفۆرنیای سان فرانسیسکۆ ئامێرێکیان بۆ
ئەم پیاوە دروستکرد، کە رێگەی پێدەدات، بە رستەی تەواو گفتوگۆ بکات.
سیستەمەکە ئاماژەکان لەناو مێشکی پیاوەکەدا بۆ
کرداری ئاخاوتن و دەربڕین لەناو وشەکاندا- کە لەسەر شاشەیەک دەردەکەون- وەردەگێڕێت.
زیاتر لە دەیەیەک لە توێژینەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ لە دەمارناسیی "ئێدوارد
چانگ"ەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیای سان فرانسیسکۆ، بوو بەهۆی ئەم دۆزینەوە بەنرخە.
کارەکەی دروستکردنی ئامێرێکی تەکنەلۆژیی بوو، کە رێگە بە خەڵک دەدات، تا کرداری
گفتوگۆکردن و ئاخاوتن لەگەڵ کەسێکی ئیفلیج بکات. لێکۆڵینەوەکە لە (15/ 5/ 2021)دا
لە گۆڤاری پزیشکی ئینگلتەرای نوێدا بڵاوکراوەتەوە.
دکتۆر چانگ، جۆن و سانفۆرد ویل سەرۆکی نەشتەرگەری
دەمار لە زانکۆی کالیۆرنیای سان فرانسیسکۆ، پرۆفیسۆری جیاکەرەوە و نوسەری پایەبەرز
"جین رۆبێرتسۆن" لەسەر توێژینەوەکە ئەمەیان گوت: ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین
و بیزانین، ئەمە یەکەم پیشاندانی سەرکەوتوانەی راستەوخۆ کرداری هەڵوەشاندنەوە و لێکدانەوەی کۆدەکانی وشە تەواوەکانە لە
چالاکی مێشکی کەسێکدا، کە تووشی ئیفلیجی بووە و ناتوانێت قسە بکات، ئامێرەکە توانایەکی
بەهێز، بۆ گەڕاندنەوەی کرداری ئاخاوتن و پەیوەندیکردن لە ڕێگەی دەست لێدان لەناو
ئامێری ئاخاوتنی سروشتی مێشک، نیشاندەدات.
ساڵانە هەزاران کەس بەهۆی جەڵدە، نەخۆشییەکانی
دەمار، رووداوەکان تووشی anarthria-
لەدەستدانی توانای قسەکردن- دەبن. بۆیە توێژەران باوەڕیانوایە، کە لە داهاتوودا
ئامێرە تەکنەلۆژییەکانیان دەتوانێت، سروشتیتر و چالاکتر بۆ کرداری ئاخاوتنی ئەو کەسانە
یارمەتیدەربن.
دکتۆر چانگ تێبینی ئەوەی کرد، کرداری حینجەکردن-
کە بەکارهێنانی تایپ، نووسین و کۆنتڕۆڵکردنی نیشاندەرێک تێدا بەکاردێت، بەشێوەیەکی
بەرچاو هێواشتر و بەڕەنجترە. دەڵێت: لە ئاخاوتندا ئێمە بەشێوەیەکی ئاسایی زانیارییەکانمان
لە رێژەیەکی زۆر بەرزدا، تا (150 یان 200) وشە لە خولەکێکدا، دەگەیەنین. راستەوخۆ
چوون بەرەو وشەکان، وەک ئەوەی ئێمە لێرەدا دەیکەین، سوودێکی زۆر گەورەی هەیە، چونکە
ئەوە لە چۆنییەتی بە ئاسایی قسەکردنمان نزیکترە.
لەماوەی (10) ساڵی رابوردوودا، توێژینەوەکانی
چانگ لە سەنتەری پەرکەمی زانکۆی کالیفۆرنیای سان فرانسیسکۆ تایبەت بوون بەو نەخۆشانەی،
کە تووشی "فێ" ببوون، ئەوان نەشتەرگەریی دەمارییان بۆ کرا، بۆیە دکتۆرەکان
توانییان لە هۆکاری تووشبوون بە "فێ"کانیان تێبگەن. نەخۆشەکان ریزێکی ئەلکترۆدیان،
کە لەناو مێشکیاندا بۆ بەدواداچوونی چالاکی کارەبایی دانرابوو، هەبوو. پێش نەشتەرگەرییەکە،
ئەوان خۆبەخشانە بە هەبوونی ئەو ریکۆردانە، بۆ مەبەستی شیکردنەوەی چالاکی پەیوەندیی
ئاخاوتنەکان ناویان تۆمارکرد.
دوای ئەمە، چانگ و هاوڕێکانی لە پەیمانگای ویلی
زانکۆی کالیفۆرنیای سان فرانسیسکۆ بۆ زانستی دەمار (دەمارناسی) تەرزەکانی مێشکیان
نەخشە کێشا و لەگەڵ جوڵەکانی ئەندامانی ئاخاوتن، ئەوانەی لە ئاخاوتن بەرپرسیارن، بەستەوە.
پاشان تیمەکە کاریان لەسەر وەرگێڕانی چالاکی مێشک بۆ ناو ناسینەوەی ئاخاوتنی تەواوی
وشەکان کرد. ئەم بەرپرسیارێتییە کەوتە ئەستۆی پرۆفیسۆری دکتۆرا داڤید مۆسیس، ئەندازیاری
دوای دکتۆرا لە تاقیگەی چانگ و یەکێک لە ڕابەرانی ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە. ئەو تەکنیکێکی
نوێی، بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆدی تەرزەکان لە کاتێکی راستەقینەدا پێکەوە لەگەڵ مۆدێلەکانی
زمانی ئامار بۆ زیادکردنی راستی و دروستی، دروستکرد.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە پڕبەرهەمییەوە سەلمێنرا، بۆیە
چانگ دەیویست لە کەسانی ئیفلیج دووبارەی بکاتەوە. هەرچەندە تیمەکە ئەوەیان دەزانی،
کە ئەمجارە ئەوان رووبەڕوی ئاڵنگارییە قورسەکان دەبنەوە. ئەو تەکنەلۆژیایە پێشتر
باش کاری دەکرد، بەڵام ئەوان دڵنیا نەبوون لەوەی، کە چۆن ئەو ئامێرە لەو کەسەی
تووشی ئیفلیجی دەنگە ژێیەکان بووە، ئەنجام بدەن.
دکتۆر مۆسیس ئەمەی گوت: مۆدێلەکەی ئێمە پێویستیان
بە فێربوونی نەخشەکردنی نێوان تەرزە چالاکەکانی ئاڵۆزی مێشک لەگەڵ ئاخاوتنێکی مەبەستدار
هەیە. کاتێک یەکێک ناتوانێت قسە بکات، ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورە دروستدەکات.
هەروەها توێژەران بارودۆخی ئاماژەکانی مێشکیان،
کە جڵەوی ئەندامانی ئاخاوتنی نەخۆشەکەیان دەکرد، نەدەزانی. ئایا ئەوان هێشتا ئەرکەکانیان،
کە ساڵانێکە ماسولکەکانی ئاخاوتنیان ناتوانن بەکاربهێنن، جێبەجێدەکەن؟.
دکتۆر مۆسیس گوتی: باشترین ڕێگە بۆ زانینی ئەوەی،
کە ئایا ئەمە دەتوانێت کار بکات، ئەوە بوو کە تاقیبکرێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە
ئەوە نیشاندەدات، کە چۆن ئامێری هەستەوەرە دەمارییەکە بۆ ئەو کەسانەی تووشی ئیفلیجی
پەیوەندیکردن و گەیاندن بوون، یارمەتی پێشکەش دەکات.
بۆ لێکۆڵینەوەکە، چانگ لەگەڵ هاوپیشەکەی کارونش
گانگولی یاریدەدەری پڕۆفیسۆری دەمارناسی هەماهەنگی کرد، ئەوان بەرنامەی BRAVO (پەیوەندی گەڕانەوەی بازوو و دەنگ مێشک- کۆمپیوتەریی)
دەستپێکرد. خۆبەخشێ یەکەمپ، کە بە BRAVO1 ئاماژەی بۆ دەکرێت، پیاوێکە کە تەمەنی لە کۆتایی سییەکاندایە. زیاتر لە (15) ساڵ لەمەوبەر
تووشی جەڵدەیەکی سەخت لە مێشکیدا بوو، کە زیانێکی گەورە و زۆری بە مێشک، ئەندامانی
ئاخاوتن، پەلەکانی دابوو.
لەو کاتەوەی جەڵدە لێیداوە، کەمترین جوڵەی لە سەر،
مل، و پەلەکانی هەبووە، تەنها لە رێگەی بەکارهێنانی ئاماژەکەرێک، کە پیتەکان لەسەر
شاشەکە دادەگرێت، پەیوەندیی دەکات. بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە بەشداربووەکە هاوشانی توێژەرەکان،
بۆ بنیاتنانی (50) گەنجی وشە، کاریدەکرد. تیمی چانس چاودێری و ناسینەوەی وشەکانیان
لەناو چالاکی مێشکدا، بە بەکارهێنانی ئەلگۆریزمەکانی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو، دەکرد.
گەنجی وشەکان، وشە سادەکانی وەک "باش"، "ئاو" و "خێزان"ی
لەخۆدەگرت. پاشان ئەلگۆریزمەکان دەتوانن ئەو وشانە، بۆ دروستکردنی سەدان رستە بۆ یارمەتیدانی BRAVO1 بۆ دەربڕینی بیرەکانی، بەکاربهێنن.
دوای ئەمە چانگ بە نەشتەرگەری ریزە تولێکی کارەبایی
چڕی بەرز لەسەر بزوێنەری توێکڵی ئاخاوتنی BRAVO1ی چاند. پاش ئەوەی BRAVO1 بە تەواوی چاک بووەوە، لەماوەی (48) دانیشتندا تیمەکە (22) کاتژمیر چالاکی مێشکیان
تۆمارکرد. تۆماری دانیشتنەکان چەندان مانگ درێژەی کێشا. لە هەر دانیشتنێکدا، BRAVO1 بۆ گوتنی هەر وشەیەک چەندان
هەوڵیدا، لە هەمان کاتدا تولە کارەباییەکان ئاماژەکانی بزوێنەری توێکڵی ئاخاوتنی تۆماردەکرد.
چۆن ئاماری هەستەوەری دەماریی وشەکان لە ئاماژەکانی
مێشکەوە دەگۆڕێت؟
نووسەرە سەرەکییەکانی تری توێژینەوەکە مۆدێلەکانی
تۆڕی دەماریی ئاساییان، بۆ وەرگێڕانی ئاخاوتنە هەوڵدراوەکان بۆ تێکست، دامەزراند.
زیرەکییەکی دەستکردیان دروستکرد، تۆڕەکان یارمەتی تۆمارکردنی تەرزەکانی وردیی مێشکیان،
بۆ دۆزینەوەی هەوڵی ئاخاوتن، دا. پاشان سیستەمەکە هەر وشەیەکی، کە BRAVO1 هەوڵیدا بیڵێت، ناساند.
بۆ تاقیکردنەوەی مۆدێلەکان، تیمەکە ڕستەی کورتیان
بە BRAVO1، کە (50) بانکی گەنجی وشەکە
لەخۆدەگرێت، دا. ئینجا داوایان لێیکرد، کە هەوڵبدات چەند جارێک ئەو وشانە بڵێت.
کاتێک بۆ قسەکردن هەوڵیدەدا، وشەکان لەناو چالاکی مێشکیدا کۆدەکانی هەڵدەوەشێنرانەوە
و لەسەر شاشەیەک تۆمار دەکران. دواتر تیمەکە دەستیان بە پرسیارکردن کرد، وەک
"ئەمڕۆ چۆنیت؟" یان "حەزت لە هەندێک ئاوە؟" پاشان وەڵامەکانی BRAVO1 لەسەر شاشەکە دەرکەوتن و
وتی: " من زۆر باشم" و "نەخێر، من تینوم نییە".
ئامێری هەستەوەری دەمارییەکە وشەکان لە چالاکی
مێشکدا بە ڕێژەی نزیکەی (18) وشە لە یەک خولەکدا هەڵدەوەشێنێتەوە. بەشێوەیەکی کاریگەر
(93) لە سەدی راستی و دروستی هەیە (75%ناوەند). هەروەها ئەو مۆدێلی زمانەی مۆسیس
دروستی کرد، لە سەرکەوتنەکاندا ڕۆڵی گێڕا. سیستەمەکە کردارێکی خۆکاری ڕاستکردنەوەی
هاوشێوەی مۆبایلە زیرەکە مۆدێرنەکان و سۆفتوێری ناسینەوەی دەربڕین، کە دروستی و ڕاستی
زیاد دەکرد، هەبوو. مۆسیس وتی: ئێمە بە بینینی ڕاست و دروستی هەڵوەشاندنەوەی جۆراوجۆریی
ڕستە مانادارەکان دڵخۆش بووین. ئەوەمان پیشاندا، کە لە ڕاستیدا دەکرێت کرداری پەیوەندی
و گەیاندن بەو شێوەیە ئاسان بکرێت و توانای شاراوەی بۆ بەکارهێنان لە ڕێکخستنی
گفتوگۆدا هەیە.
لە داهاتوودا چانگ و مۆسیس بەدواداچوونی زیاتر
دەکەن و هەوڵدەدەن خۆبەخشی زیاتر- ئەوانەی تووشی ئیفلیجی سەخت و توند بوون- لەخۆبگرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکە کار لەسەر فراوانکردنی وشەکان لە گەنجەکاندا دەکەن و تا ئەوکات
ڕێژەی ئاخاوتن و دوان باشتربکەن.
لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکە تەنها یەک بەشداربوو و
(50) وشەی لەخۆگرتووە، هەردوو زاناکە لێکۆڵینەوەکە ناودەنێن: سەرکەوتنێکی مەزن. لە
کۆتاییدا مۆسیس گوتی: "ئەمە بۆ کەسێک کە ناتوانێت بە سروشتی پەیوەندی بکات، وەرچەرخانێکی
گرنگی تەکنەلۆژیایە. ئامێرەکە توانای شاراوە، بۆ دەربڕینەکانی کەسانێک کە تووشی ئیفلیجی
توند و لەدەستدانی ئاخاوتن هاتوون، پیشاندەدات.
سەرەڕاى داهێنانە ناوازەکە، بەڵام بەلاى بەشێک
لەو خەڵکانەى ئەو داهێنانەیان بینیوە ناویانناوە "پۆلیسى بیرکردنەوەکانمان"،
واتا ئەگەر لە داهاتوو ئەم داهێنانە گەشەى پێبدرێت، دەتوانێت بیرکردنەوەکانى هەر
یەکێکمان بۆ وشە و دەنگ بگۆڕێت.
وەرگێرانى؛ کارزان خدر
سەرچاوە
923 جار خوێندراوەتەوە