ئۆتۆمبێلێک لە لۆفەکانی کورتەک کەوتە ناو ڕووباری گاڕفێن و سێ کەس بوونە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
12:18 - 23/03/2026
کوردستان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی، کە تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای یەکێکیاندا بەردەوامە

 

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک لۆفەکانی "کورتەک" کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو ڕووباری گاڕفێن

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو سەرنشین بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام چارەنووسی سەرنشینی سێیەم کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە نادیارە و تیمەکانی فریاگوزاری و هاووڵاتییان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا

قوربانییەکانی ڕووداوەکە خەڵکی گوندی "پردمەمکە"ی بناری قەندیلن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر.

42 جار خوێندراوەتەوە