تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى ( چامپیۆنس لیگ ) راکێشرا

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 26/08/2021
وەرزش
+
-

 

لەشارى ئیستەنبوڵى تورکیا تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى  ئەوروپا ( چامپیۆنس لیگ ) ى وەرزى (2021 -2022)  راکێشرا.


بەپێى ئەنجامى ئەو تیروپشکە قۆناغى کۆمەڵەکان ژمارەیەک رووبەڕوبونەوەى ئاگرین لەخۆ دەگرێت کە دیارترینیان رووبەربونەوەى ( چێلسى x یۆڤانتۆس ) ( مانچستەر ستى x پاریس سان جێمان)  (بایرن میونخ x بەرشەلۆنە)  (ئینتەر میلان x ریال مەدرید) (ئەتلەتیکۆ مەدرید x لیڤەرپوڵ).

 

بڕیارە گەڕى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکان لە (14) مانگى ئەیلولى داهاتوو بەرێوەبچێت.

 

کۆمەڵەکان

 
کۆمەڵەى یەکەم؛ ( مانچستەر سیتى - پاریس سان جێرمان - لایپزیگ - کلوب بروج)


کۆمەڵەى دووەم؛ (ئەتلەتیکۆ مەدرید - لیڤەرپوڵ - پۆرتۆ – میلان)


کۆمەڵەى سێیەم؛ (سپۆرتینگ لشبۆنە - دۆرتمۆند - ئەیاکس – بیشکتاش)


کۆمەڵەى چوارەم؛ (ئینتەر میلان - ریاڵ مەدرید - شاختار – شەریف)


کۆمەڵەى پێنجەم؛ (بایرن میونخ - بەرشەلۆنە - بەنفیکا – دینامۆکییڤ)


کۆمەڵەى شەشەم؛ (ڤیاڕیاڵ - مانچستەر یونایتد - ئەتلانتا - یۆنگ بۆیز)


کۆمەڵەى حەوتەم؛ (لیل - سیڤیلیە - سالزبێرگ – ڤۆلفسبۆرگ)


کۆمەڵەى هەشتەم؛ (چێڵسى - یۆڤانتۆس - زینیت سانت پترسبۆرگ – مالمۆ)

774 جار خوێندراوەتەوە