هەڵبژاردەى بەڕازیل توانى میدالیاى زێڕینى
ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ بەدەستبهێنێت، ئەوەش دواى ئەوەى لە یارى کۆتایى لە هەڵبژاردەى
ئیسپانیاى بردەوە.
رۆژێک پێش تەواوبونى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ،
هەڵبژاردەى بەڕازیل بە رابەڕایەتى دانى ئەلڤێس توانى میدیالیاى زێڕ لەسەر ئاستى
تۆپى پێى پیاوان بباتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى لە یارى کۆتایدا توانى بە ئەنجامى دوو
گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەسەر یاریگاى نیسان لە شارى یۆکۆهاما لە ئیسپانیا بباتەوە.
لە خولەکى (38)
ریچاڵسۆن کە باشترین ئاستى لە پاڵەوانێتییەکە پێشکەشکردووە نەیتوانى بەلێدانى سزا
گۆڵ لە تۆڕى ئیسپانیا تۆمار بکات، بەڵام لە خولەکى (45+2) گێمى یەکەم ماثیۆس کۆنها
گۆڵى پێشکەوتنى بەڕازیلى تۆمارکرد، لە خولەکى (61)ى گێمى دووەم میگێل ئەویارزبال
گۆڵى یەکسانبونى ئیسپانیاى تۆمارکرد، کاتى یاسایى یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایى
هات، بەلام لەکاتى زیادکراودا کوڕانى سامبا دەستپێشخەریان کرد و ماڵکۆم دى ئۆڵیڤێا
لە خولەکى (108) گۆڵى پێشکەوتنى بەڕازیلى تۆمارکر و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایى
هات.
دانى ئەلڤێسى
کاپتنە بەساڵاچوەکەى سامبا کە ئێستا تەمەنى (38) ساڵە، توانى (44)ەمین نازناوى
ژیانى وەرزشى بەدەستبهێنێت، پێش یارییەکەش لە لێدوانێکدا وتى،" خۆم بە
پیاوێکى بەتەمەن نازانم و بەردەوامم، ئامانجى گەورەترم هەیە و دەمەوێت مۆندیالى
قەتەریش ببەمەوە".
356 جار خوێندراوەتەوە