لە تورکیا هەرکەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، نان و سەمونی پێنافرۆشرێت.
ژمارەیەک لە سەمونخانە و نانەواخانەکانی ئەستەمبوڵ بڕیاریانداوە، هەرکەسێک ڤاکسینی
دژە کۆرۆنای وەرنەگرتبێت نان و سەمونی پێنەفرۆشرێت.
ئاژانسی هەواڵی (دەمیر ئۆرەن)ی تورکی بڵاویکردەوە، نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکان
لە شەش قەزای شاری ئەستەمبوڵ بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریانداوە،
رێگەنەدەن ئەوکەسانەى کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتوە سەردانی ئەو نانەواخانە و سەمونخانەکان
بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕواندەکرێت ئەو بڕیارە لە (39) قەزای ئەستەمبوڵ جێبەجێ
بکرێت، بۆئەوەی جارێکی دیکە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەو وڵاتە نەدرێت و نەبێتەهۆی
داخستنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان.
1163 جار خوێندراوەتەوە