بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە لەناو
مناڵاندا زۆر زیاد دەکات.
د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی (د. جەمال بۆ منداڵان) لە سلێمانی بۆ هۆکاری زیادبونی حاڵەتەکان بۆ
منداڵان دەڵێت: کاریگەری بەرزی پلەی گەرما، پیسبوونی سەرچاوەی ئاو، و خراپ
هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە
گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی
سکچوون و ڕشانەوە.
دەشڵێت: هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن و
رێگەکانی چارەسەرکردنیشیان جیاوازە.
بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون
و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:-
١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی
بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان
بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ
بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر
گرنگە.
٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و
کەوچکی یەکتر.
٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە
بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
892 جار خوێندراوەتەوە