ئیسرائیل بنکەکانى حزبوڵا لە سوریا بۆردومان دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 22/07/2021
جیهان
+
-

هێرشێکى موشەکى ئیسرائیل بۆ سەر بنەکەکانى حزبوڵاى لوبنان لە سوریا زیانى گیانى و مادى لێکەوتەوە.

 

روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو ئیسرائیل بۆردومانى چەند بنکەیەکى حزبوڵاى لوبنانى کردوە لە رۆژهەڵات و رۆژئاواى شارى حیمس.

بەپێى راگەیەنراوەکەى روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ، هێرشەکە جگە لە خاپورکردنى چەند کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى، ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.

هەرسەبارەت بەو هێرشە، ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، زۆربەى ئەو موشەکانەى کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستەى چەند بنکەیەکى سەربازى کراون، لەلایەن هێزى بەرگرى ئاسمانى سەر بە سوپاى سوریاوە خراونەتە خوارەوە.

880 جار خوێندراوەتەوە