وەزارەتى بەرگرى روسیا رایگەیاند، سیستمى (S - 500)ى بەرگرى ئاسمانیان بە سەرکەوتوویى تاقیکردوەتەوە کە پێشکەوتوترین
سیستمى بەرگریە لە جیهاندا.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگرى روسیا،
دوێنێ (20/7/2021) سیستمەکە بە سەرکەوتویى تاقیکراوەتەوە.
سیستمى بەرگرى (S - 500) تواناى هەیە لە دورى (600) کیلۆمەتر ئامانجەکەى
خۆى بپێکێت، ئەگەر فڕۆکەبێت یاخود موشەک.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتى مۆسکۆ بودجەى
سەربازى وڵاتەکەى بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردو بەڕێژەى (2.5%) زیادکردوە و گەیشتوەتە
(61) ملیار و (700) ملیۆن دۆلار کە بەشێکى زۆرى ئەو بودجەیە بۆ سیستمەکانى بەرگرى
نیشتیمانى روسیا تەرخانکراوە.
651 جار خوێندراوەتەوە