حکومەتى عێراق رێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا توندەکاتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا
دەوامى فەرمانبەران کەمدەکاتەوە.
بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەمیانى کۆبونەوەى
لیژنەى باڵاى سەلامەتى و تەندروستى نیشتیمانى عێراق کە بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى
سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرێوەچو، کۆمەڵێک بڕیار بۆ توندکردنى رێکارەکانى خۆپارێزى
لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دراون .
یەکێک لە بڕیارەکان بریتیە لە کەمکردنەوەى دەوامى فەرمانبەران لە دامەزراوەکانى
دەوڵەتدا بە رێژەى (50%)، بەڵام بڕیارەکە کارمەندانى دەزگا تەندروستی و ئەمنیەکان
و کارمەندانى فەرمانگەکانى کارەبا ناگرێتەوە.
بڕیارەکانى دیکەش تایبەتن بە توندکردن و چاودێرى کردنى رێکارەکانى خۆپارێزى
لە شوێنە گشتییەکاندا .
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژى رابردوودا ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە عێراق
بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە.
1255 جار خوێندراوەتەوە