یەکێک لە دامەزرێنەرانى ویکیپیدیا رایدەگەیەنێت؛ بەهۆى ئەوەى کەس و
لایەنەکان لەبەرژەوەندى خۆیان بەکارى دەهێنن، چیتر ویکیپیدیا سەرچاوەیەکى
باوەڕپێکراونیە بۆ بەدەستهێنانى زانیارى راست و دروست.
د. لەرى سانجر یەکێک لە دامەزرێنەرانى ویکىپیدیا کە گەورەترین
ئەنیسکلۆپێدیاى ئۆنلاینە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکى تۆڕى ڤیدیۆى یوتوب
رایگەیاند: چیتر ویکیپیدیا وەک سەرچاوەیەکى باوەڕپیکراو نەماوە بۆ بەدەستهێنانى
زانیارى، چونکە لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەرانەوە بووەتە ئامڕازێکى بانگەشەکردن.
ئاشکرایکرد، ویکیپیدیا وەک جاران نیە و لە ئێستادا لەبارەى روداوەکان لایەنگرى
تێدا بڵاودەکرێتەوە، بەشێوەیەک هەر لایەک لە بەرژەوەندى خۆى بەکارى دەهێنێ.
دامەزرێنەرەکەى رونیکردەوە، بەهۆى ئەوەى ویکیپیدیا سەرەچاوەیەکى کراوەیە،
کەس و لایەنەکان هەوڵى زیاتر کۆنتڕۆڵکردنى دەدەن و لەبەرژەوەندى خۆیان بەکارى
دەهێنن.
باسى لەوەشکرد، هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکان بۆ گۆڕینەوەى زانیارییەکانیان،
ویکیپیدیا لە بەرژەوەندى خۆیان بەکار دەهێنن، بەشێوەیەک کارمەندى تایبەتیان بۆ
دامەزراندووە بۆ ئەوەى هەموو زانیارییەکانیان بەو شێوەیە دابنرێن کە لەبەرژەوەندى
خۆیانە، نەک وەک ئەوەى کە هەیە.
ویکیپیدیا لە (15/1/2021) لەلایەن لەرى سانجر و جیمى وێڵس دامەزراوە، وەک ئەنیسکلۆپیدیاى
ئینتەرنێت بەشێوەیەکى ئازاد و سەربەخۆ و بێ بەرامبەر و بێ ریکلام، کەتێیدا
زانیارییەکان لەبارەى شوێنەکان و کەسەکان و داهێنراوەکان و زۆر شتى تر دادەنرێت، بەشێوەیەک
هەموو کەسە دەتوانێت ئەو زانیارییەى بیەوێت لەو ئینسکلۆپیدیایەدا دایبنێت.
1214 جار خوێندراوەتەوە