یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمى گواستنەوەی سێرخیۆ رامۆسى تا
هاوینى (2023) راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا، یانەى پاریس سانجێرمانى
فەرەنسى گواستنەوەى کاپتنەکەى پێشوى ریاڵ مەدرید (سێرجیۆ رامۆس)ى راگەیاند، ئەوەش
بە گرێبەستێک تا هاوینى (2023).
گرێبەستەکەى رامۆس بەشێوەیەکى بێ بەرامبەرە ئەوەش دواى ئەوەى گرێبەستەکەى
لەگەڵ قەڵاى سپى کۆتایى پێهات.
رامۆس کە لە ریاڵ مەدرید درێسى ژمارە (4)ى پۆشیبوو، بەهەمان شێوە لە یانە
پاریسیەکەش بە درێسى ژمارە (4)ەوە بەرگرى تۆڕى گۆڵى پاریسییەکان دەکات.
کاپتنەکەى پێشوى ریاڵ مەدرید، لە (16) ساڵى رابردوو سەرسەختانە بەرگرى لە
تۆڕى گۆڵى ریاڵ مەدرید کردوو و رۆڵێکى گەورە و کاریگەرى هەبوو لە بەدەستهینانى
(22) نازناو بۆ ئەو یانەیە.
رامۆس، جگە لە روحیەتى سەرکردایەتیکردن هاوکات یاریزانێکى کوشندەبوو لە
تۆمارکردنى گۆڵ و چەندین جار لە کاتى هەستیار و گرنگدا یانە ئیسپانیەکەى لە شکست
رزگار کرد و بەسەرە بەهێزەکەى چەندین گۆڵى یەکلایکەرەوەى تۆمارکرد، گرنگترینیان
ئەو گۆڵەبوو لە یارى کۆتایى یانە پاڵەوانەکان لەبەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید چەند
چرکەیەک پێش کۆتایى یارییەکە تۆماری کرد و سیمیۆنى و کوڕەکانى لە
روداوێکى مێژویى بێبەشکرد.
458 جار خوێندراوەتەوە