ئەمڕۆ دووشەممە
(21ی حوزەیرانی 2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە
(73) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی
خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (71) دۆلار و (47) مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە
ساڵی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە (20) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا،
بەڵام ئەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت
بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی
ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە پیشەسازی، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن
لە جیهاندا.
1715 جار خوێندراوەتەوە