وەزارەتى بازرگانى هەرێم: وێنەى شوێنى هەڵگرتنى ئەو گەنمەى بڵاوکراوەتەوە ناڕاستە

KNN : Kurdish News Network
04:30 - 11/06/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو وێنەیەى بڵاوکراوەتەوە تێیدا شوێنى هەڵگرتنى گەنم نیشاندەدات "ناڕاستە" و شوێنەکە هیچ پەیوەندیەکى بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمەوە نییە.

لە رونکردنەوەیەکدا لەبارەى بڵاوبونەوەى وێنەیەکى گەنم کە ژمارەیەک ئاژەڵى تێدایە، راگەیەناندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات: "ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، وێنەکە هیچ پەیوەندیەکى بە وەزارەتى وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نیە."

راگەیەناندنى وەزارەتى بازرگانى هەرێم دەڵێت: داوا لەسەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم، سەردانی شوێنەکان بکەن و راستی و دروستی بابەتەکە نیشانی خەڵکی کوردستانى بدەن و دوربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەى هەواڵى ناڕاست.

3182 جار خوێندراوەتەوە