ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ماڵپەرى ژمارەیەک لە دەزگا
راگەیاندنەکانى جیهان بەشێوەیەکى کتوپڕ لەکارکەوتن.
لەنێو ئەو دەزگا راگەیاندنانەى کە ماڵپەرەکانیان لەکارکەوتون، هەریەک لە ماڵپەرى
رۆژنامەى گاردیان و زەسەنى بەریتانى و کەناڵى (سى،ئێن، ئێن) و رۆژنامەى فاینانشاڵ تایمز و نیویۆرک تایمزى ئەمەریکى و ماڵپەرى رۆژنامەى لۆمۆندى فەرەنسى تێدایە.
لەلایەکى
دیکەوە ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، جگە لەماڵپەڕى دەزگا
راگەیاندنەکانى جیهان ماڵپەرى فەرمى حکومەتى بەریتانیا و ماڵپەرى ئەمازۆنیش لە
کارکەوتون، تائێستاش هیچ سەرچاوەیەک هۆکارى ئەو لەکارکەوتنە لەناکاوەى ماڵپەرەکانى
ئاشکرا نەکردوە.
428 جار خوێندراوەتەوە