کومان لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 03/06/2021
وەرزش
+
-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى مانەوەى رۆناڵد کومانى راهێنەرى تیپى تۆپى پێى یانەکەى بۆماوەى وەرزێکى دیکە راگەیاند.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە رایگەیاند، پاش ماوەیەکى زۆر لە بیرکردنەوە گەیشتین بەو ئەنجامەى کە مانەوەى رۆناڵد کومان باشترین بژاردەیە بۆ یانەى بەرشەلۆنە، بۆیە رادەگەیەنین کە گرێبەستەکەمان لەگەڵیدا بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند، زۆر خۆشحاڵین بەوەى کە لە گفتوگۆکانماندا بۆمان دەرکەوت هەمان بۆچونمان هەیە لەبارەى ئەوەى کە پێویستە لە وەرزى داهاتودا چى بکەین، هەروەها هەمان هەڵسەنگاندنمان هەبوو بۆ رووداوەکانى وەرزى رابردوو.

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر خوان لاپۆرتا سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە بە ئاشکرا ئەوەى راگەیاندبوو، کە رۆناڵد کومان راهێنەرى دڵخوازى ئەوان نیە،لەو رێگەیەوە خواستى خۆى بۆ دورخستنەوەى ئەو راهێنەرە هۆڵەندیە دەربرى.

رۆناڵد کومانى تەمەن (58) ساڵ وەرزى رابردوو وەک راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە دەستبەرکاربوو، بەڵام جگە لە جامى شاى ئیسپانیا نەیتوانى هیچ نازناوێکى دیکە بۆ یانە ئیسپانیەکە بەدەست بهێنێت

469 جار خوێندراوەتەوە