یەکێتى تۆپى پێى
کوردستان، چەند بڕیار و راسپاردەیەکى نوێى دەرکرد و لەیەکێک لە بڕیارەکانیش هەردوو
یانەى خورماڵ و رانیەى بەبراوە هەژمارکرد لە یارییەکانیان بەرامبەر بابەگورگور و
سەورە، هۆشداریش دەداتە یانەکان کە بە رێکوپێکى کارەکانیان ئەنجام بدەن.
دەقى بڕیار و
راسپاردەکانى یەکێتى تۆپى پێى کوردستان:
یهكێتى تۆپی پێی
كوردستان
بڕیار و ڕاسپاردەی
نوێی دهركرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/2 به ئامادهبوونى
سهرۆك و جێگر و ئهندامهكانى، یهكێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونهوهى ئاسایی خۆی
ئهنجامداو، ئهم بڕیار و راسپاردانهى خوارهوهى دهرکرد
١- سەبارەت
بە پەڵپی ( اعتراض )ی یانەی ( خورماڵ ) بەرامبەر بە یانەی ( باباگوڕگوڕ ) ، دوای لێکۆڵینەوەی
لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا :
أ- ھەژمارکردنی یانەی
( خورماڵ ) بە براوە ( 3 - 0 ) لە یاریەکە .
ب- ئاگادارکردنەوەی
سەرجەم یانەکانی بەشداربوو لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێ ، بە ئەنجامدانی کارەکانیان
بەڕێکوپێکی ، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن .
ج- بانگھێشتکردنی
ڕاھێنەری ھەردوو یانەی ( خورماڵ و باباگوڕگوڕ ) ، لە ڕۆژی دووشەممە 2021/6/7 کاتژمێر
4:00 ی ئێوارە ، بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
٢- سەبارەت
بە پەڵپی ( اعتراض ) ی یانەی ( ڕانیە ) بەرامبەر بە یانەی ( سەورە ) ، دوای لێکۆڵینەوەی
لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا :
ھەژمارکردنی یانەی
( ڕانیە ) بە براوە ( 3
- 0 ) .
٣- لەخولی
نایابی لاوانی کوردستان سەرجەم یاریزانانی ھەرێمی کوردستان ، لە تەمەنی ڕێگەپێدراو
ئازادن لەھەر یانەیەک یاری بکەن .
٤- ئاگاداری
سەرجەم سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان دەکەینەوە ، کە لە ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریان پێویستە
ڕاپۆرتی یاری بگەیەننە دەستی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەرکەسەو لە شاری
خۆی ، لە ھەمان کاتدا لە ڕێگەی ( واتساپ )بگاتە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
٥- ڕاسپاردنی
سکرتێری یەکێتی تۆپی پێ بە ئامادەکردنی لیستی ناوی کەمتەرخەمەکان لە سەرپەرشتیاران
و ناوبژیوانان کە ڕاپۆرتەکانیان دواخستووە .
٦- سزادانی
ئەو سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانەی کە ڕاپۆرتیان دواخستووە .
٧- بۆ
ھیچ کەسێک نیە لە خێزانی تۆپی پێ ( سەرپەرشتیاران
، ڕاھێنەران ، ناوبژیوانان ، یاریزانان ، ئەندامانی یانەکان )، ھیچ لێدوان و وتە و
ڕاوبۆچوونی نابەجێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرببڕێ ، بە پێچەوانەوە
توندتریین سزا دەدرێت .
ھەر کەسێکیش ھەر
شتێکی ھەیە دەتوانێ سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێ بکات و ڕاوبۆچوونی خۆی دەرببڕێت
و گوێی لێدەگیرێت .
٨- دانانی
لێژنەی گرێبەست بۆ ڕێکخستنی گرێبەستی یاریزانان .
٩- ھەر
یانەیەک گرێبەست لەگەڵ یاریزانان ئەنجام نەدات ، ئەم یاریزانە لە کۆتایی وەرز
ئازادە .
١٠- ھەر
گرێبەستێک لە دادنووس ئەنجامنەدرابێت ، لەلای یەکێتی تۆپی پێ باوەڕپێکراو نیە .
١١- ئاگاداری
بۆ سەرجەم یانەکان ، پێویستە یاریگا بەباشترین شێوە ئامادە بکرێت ، لە ھێلکاری یاریگا
و ژووری میوان و ژووری ناوبژیوانان ، بە پێچەوانەوە یەکێتی تۆپی پێ سەرپشکە لە
گواستنەوەی یاریەکان .
١٢- ڕاگرتنی
سەرپەرشتیاری یانەی سەرچنار ( عەبدولخالق شەریف ) بۆ دوو یاری و سزادانی بە بڕی (
500,000 ) پێنج سەد ھەزار دینار .
١٣- ڕاگرتنی
( حەسەن محەمەد ) لە یانەی برایەتی و بەبری سزای ( 250,000 ) ھەزار دینار .
١٤- ڕاگرتنی
یاریزان ( سالار عومەر ) ژمارە ( 18 ) لە یانەی خەڵاتی پێنجوین بۆ ( 3 ) یاری ،
سزاکە بۆ ساڵی داھاتوو کاری پێدەکرێت .
١٥- لەگەڵ
دەستخۆشی لە جەماوەری یانەی چوارقوڕنە ، ھیوادارین دەستەی کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە
کۆنتڕۆڵی جەماوەرەکەی بکات .
١٦- یەکێتی
تۆپی پێی کوردستان بۆیەکەمجار جامی سوپەری ھەرێم ، بە بەشداری تیپەکانی خاوەن پلەی
یەکەم تاوەکو چوارەم لە تیپەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایاب ڕادەگەیەنێت .
563 جار خوێندراوەتەوە