لە چوارچێوەی ژوری ھەماھەنگی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە
سبەی پێنج ئەفسەری پێشمەرگە دەگەنە بنکەی سەربازی کەی وەن لە شاری کەرکوک.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە دیجتاڵ میدیایی KNN ی راگەیاند، سبەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بنکەی سەربازی کەی وەن لە شاری کەرکوک دەستبەکاردەبن،
لە ڕۆژانی داھاتوشدا ژورەکانی دیکە دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: ژمارەی ئەفسەرانی
پێشمەرگە (پێنج) ئەفسەرە، لە چوارچێوەی ژوری ھەماھەنگی سوپای عێراق و پێشمەرگە دەستبەکاردەبن.
ھەمان سەرچاوە نیگەرانی لایەنە عەرەبی و
تورکمانییەکانی شاری کەرکوکی نەشاردەوە، ڕایگەیاند : بەشێک لەم لایەنانە بە تایبەت
تورکمانەکان کەوتونەتە جوڵە بۆ شکستپێھێنانی ئەم لێکتێگەشتنە.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵی
ڕوسیا تودەی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە : (ههشت)
ئەفسەری لیوای (یەك) و (دوو)ى وهزارهتى پێشمهرگه بەشداری لەئۆپهراسیۆنی
ژوورە هاوبەشەكانی كهركوك دەکەن.
2505 جار خوێندراوەتەوە