لە چەند ناوچەیەکى هیندستان پەتایەکى نوێ بڵاوبوەتەوە کە مەترسى تەشەنەسەندنى
لێدەکرێت و تائێستاش هۆکارى سەرهەڵدانى پەتاکە و زانیارى ورد لەبارەیەوە دەرنەکەوتوە.
بەرپرسانى تەندروستى هیندستان، بڵاوبونەوەى پەتایەکى نوێ لە چەند ناوچەیەکى
وڵاتەکەیان رادەگەیەنن و ئاشکراى دەکەن، رێژەى توشبون بە پەتا نوێیەکە بەردەوام لە
بەرزبونەوەدایە.
لەئێستادا دەیان توشبوى پەتا نوێیەکە تۆمارکراون و لە نەخۆشخانەکاندا
یەکەیەکى تایبەت بۆ چارەسەرکردنیان تەرخانکراوە کە زۆرینەى توشبوانى پەتا نوێیەکە
دانیشتوانى جایپۆر و چەند شارێکى دیکەن.
1677 جار خوێندراوەتەوە