کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ: قەدەغەى هاتوچۆ لەعێراق رێوشوێنێکى ئەمنیە نەک تەندروستى

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 12/05/2021
عێراق
+
-

ئەندامێکى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق پێیوایە قەدەغەى هاتوچۆى تەواو لە عێراق رێوشوێنێکى ئەمنیە، دەشڵێت عێراق پێویستى بە جێبەجێ کردنى رێوشوێنێکى لەوشێوەیە نیە.

فازڵ غەراوى، ئەندامى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق رایگەیاند، جێبەجێ کردنى قەدەغەى هاتوچۆى تەواو لە عێراق رێوشوێنێکى ئەمنیە نەک تەندروستى.

راشیگەیاند، عێراق پێویستى بەقەدەغەى هاتوچۆ نیە، بەڵکو پێویستى بە بەهێزکردنى رێکارەکانى خۆپارێزی و هاندانى هاوڵاتیانە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین.

ئەو ئەندامەى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق روونیکردەوە، بژێوى هەزاران خێزانى عێراقى لە رێى کارى رۆژانەوەیە، بەڵام بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە ناتوانن بژێوى پەیدا بکەن، ئەمە جگە لەوەى زیانى چەندین ملیار دینار بەر بازاڕەکان دەکەوێت.

فازڵ غەراوى پێشنیاردەکات قەدەغەى هاتوچۆى تەواو هەڵبوەشێنرێتەوە و رێگەى هاتوچۆکردن بەو هاوڵاتیانە بدرێت کە ڤاکسینیان وەرگرتوە.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە (12) تاکو (22) ئایار قەدەغەى هاتوچۆى تەواو لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکرێت.



460 جار خوێندراوەتەوە