وەزارەتى
تەندروستى عێراق ئاشکراى دەکات زیاتر لە (100) کەس لەو هاوڵاتیەى عێراقیانەى لە
هیندستان گەڕاونەتەوە توشى کۆرۆنا بوون، بەڵام هیچ کامیان توشبوى کۆرۆناى هیندى
نەبوون.
سەیف بەدر، وتەبێژى
وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە کاروانى یەکەمى ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەى
لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە (83) کەسیان توشى کۆرۆنا بوون، لە کاروانى
دووەمیشدا (27) کەسیان توشبووى کۆرۆنا بوون بەڵام هیچ کامیان توشبوى جۆرە
هیندییەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا نەبوون.
راشیگەیاند،
وەزارەتى تەندروستى سەرکەوتوانە رێوشوێنە تەندروستیەکانى بەرامبەر ئەو هاوڵاتیەى
عێراقیانە جێبەجێ کردوە کە لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە.
ئەوهاوڵاتیە عێراقیانە
بەهۆى راگرتنى گەشنتە ئاسمانیەکانى نێوان عێراق و هیندستان لەو وڵاتە گیریان خواردبوو،
بەڵام حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە چەند کاروانێک بیانگەڕێنێتەوە.
285 جار خوێندراوەتەوە