دواى گەڕان و
هاتنى تاریکى بەهۆى نەبینینى مانگەوە، بەشێک لە وڵاتانى باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا
رۆژى پێنج شەممەیان وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاریکرد.
هەریەک لە وڵاتانى مالیزیا و ئەندۆنیسیا و چەند وڵاتێکى دیکەى باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا، رۆژى
پێنجشەممە (13/5/2021)یان وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاریکرد.
دیاریکردنى رۆژى
پێنجشەممە وەک یەکەم رۆژى جەژن دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ دواى گەڕان و هاتنى تاریکى و
نەبینینى مانگ، ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.
ئەمڕۆ،
لەسەرتاسەرى جیهاندا موسوڵمانان لە رۆژى (29)ى مانگى رەمەزاندان، و بڕیاریشە ئێوارەى
ئەمڕۆ لە هەرێم لیژنەى بینینى مانگ بۆ بینینى مانگ کۆببێتەوە و بڕیار لە بارەى دیاریکردنى
رۆژى جەژنەوە بدات.
9358 جار خوێندراوەتەوە