كۆمپانیای ئەپڵ ڕێگایەكی نوێ و خێرا بۆ گەڕان بەدوای
بەرهەمەكانی ئەپ ستۆر دادەنێت، لەكاتی گەڕاندا بە وشە كۆمەڵێك پێشنیاری نوێ دەخاتە
بەردەست بەكارهێنەر بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە بگاتە ئەوەی دەیەوێت.
ئەپڵ گرتەیەكی ڤیدیۆی لەڕێی تویتەرەوە بڵاوكردۆتەوە
كە تێیدا ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە دەدات.
لەگرتەكەدا دەردەكەوێت، بەكارهێنەر وشەیەك دەنوسێت
و دواتر لە بەشەكاندا هەڵبژاردنێك دەكات بۆ ئەوەی ئەو ئەپلیكەیشنەی مەبەستێتی بە
ئاسانی بیدۆزێتەوە.
بەپێی خزمەتگوزارییە نوێكە دەتوانرێت ئەو پێشنیارە
نوێیانە دیاری بكرێت یاخود دیاریكردنە لا ببرێت، بۆ ئەوەی گەڕانەكە بە خواستی كەسی
بەكارهێنەر بێت، بەپێی ئەوەش ئەپلیكەیشن و یاری زیاتر دەكەوێتە بەرچاوی كەسەكە.
خزمەتگوزارییەكە سەرەتا لە ئەمریكا و كەنەدا هەروەها
بەریتانیا و ئوستورالیا بەردەست دەبێت و لەو وڵاتانە دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.
بەپێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییە دەتوانرێت بە
نوسینی كەمترین وشە ئەو ئەپلیكەیشنەی مەبەستە بیدۆزیتەوە و زانیاری لەبارەیەوە
بزانیت.
بۆ نمونە كەسێك بەدوای ئەپی دروستكردنی پیتزادا
دەگەڕێت، تەنها بە نوسینی وشەی "پیتزا" دەتوانێت ناوی ئەپلیكەیشنەكان ببینێت،
لەكاتی بینین وشەی دروستكردنیشدا دەتوانێت ئەپەكە دابگرێت.
كۆمپایای ئەپڵ باسی لەوەكردووە، 70% بەكارهێنەران
لەڕێی گەڕانەوە ئەپڵیكەیشنەكان دادەگرن، بۆیە ئەم خزمەتگوزارییە سودێكی زۆری هەیە
بۆ خستنە بەرچاوی زۆرینەی ئەپەكان و ئاشكراكردنیان.
784 جار خوێندراوەتەوە