یانەى تۆتنهامى
ئینگلیزى کۆتایى بە گرێبەستەکەى خۆزێ مۆرینهۆ هێنا، ئەوەش دواى ئەنجامە خراپەکانى
ئەم دواییەى یانەکە، راگەیاندنەکانیش هۆکارەکەى دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەى کە خۆسێ دژى
بەشدارى تۆتنهام بووە لە سۆپەر لیگ.
یانەى تۆتنهامى
ئینگلیزى، دەستبەردارى خۆسێ مۆرینهۆى پرتوگالى بوو و گڕێبەستەکەى وەک راهێنەرى یانەکە
هەڵوەشاندەوە.
یانەى تۆتنهام پاش
تێپەڕبونى (32) هەفتە لە خولى نایابى ئینگلیز بە (50) خاڵ لە ریزبەندى حەوتەمدایە
و ژورى خۆ گۆڕینى یانەکەش لە کەشێکى خراپدایە، ئەمە هۆکارى دورخستنەوەى مۆرینهۆیە،
بەڵام راگەیاندنەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە ئەو بڕیارە بەپەلەیە پەیوەستە بەوەى کە
خۆزێ بە توندى دژى بەشدارى تۆتنهام وەستاوەتەوە لە سۆپەر لیگ.
بەپێى زانیارییەکانى
میدیا وەرزشییەکان، هەردوو یاریدەدەرى راهێنەر (رایان مەیسن و کریس پاوەڵ)، تا
کۆتایى وەرز ئەرکى راهێنەرایەتى یانەکە لە ئەستۆ دەگرن.
بەپێى گرێبەستى نێوان
تۆتنهام و مۆرینهۆ، لە حاڵەتى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیدا مۆرینهۆ (40) ملیۆن
یۆرۆ وەک قەرەبوو لە تۆتنهام وەردەگرێت، پێشتریش خۆزێ (125) ملیۆن یۆرۆى وەک
قەرەبووى دارایى لەو یانانە وەرگرتووە کە دەریان کردووە.
474 جار خوێندراوەتەوە