تەنها لە (24)
کاتژمێردا، زیاتر لە (200) هەزار توشبو لە هیندستان تۆمارکراون، رۆژانەش ژمارەکان
بەرزدەبنەوە.
وەزارەتى تەندروستى
هیندستان ئاشکرایکرد، لە (24) کاتژمێرى رابردودا، (217) هەزار و (353) توشبوى
کۆرۆنا تۆمارکراون.
دەشڵێت،
تۆمارکردنى ئەم ژمارەیەى توشبووانى کۆرۆنا ژمارەیەکى پێوانەییە و زیاتر لە
هەفتەیەکە ئاستى توشبوان رۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە.
هیندستان، یەکێکە لە وڵاتە قەرەباڵغەکانى جیهان و ژمارەى دانیشتوانى
بەپێى دواین ئامار، یەک ملیار و (393) ملیۆن و (409) هەزار و (38) کەسە،، لە روى
توشبون بە کۆرۆناش لە دواى ئەمەریکا زۆرترین توشبوى تۆمارکردووە بە (14) ملیۆن و
(300) هەزار کەس.
940 جار خوێندراوەتەوە