عێراق؛ لە (24) کاتژمێردا (49) کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
04:38 - 15/04/2021
عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، (7810) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، (5817) هەڵگری ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و (49) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:

توشبو (7810)
گیانلەدەستدان (49)
چاکبونەوە  (5817)

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:

توشبو (956860)
چاکبونەوە (837336) بە رێژەی  (87.5%)
گیانلەدەستدان(14885)

151 جار خوێندراوەتەوە