كۆمسیۆنى هەڵبژاردن: سبەینێ دواین وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانە

KNN : Kurdish News Network
04:26 - 14/04/2021
عێراق
+
-

كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دواین وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانە و رادەستکردنى لیستى کاندیدەکانى هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

جومانەى غولاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن بەردەوامە لە نوێکردنەوەى لیستى تۆمارى دەنگدەران.

راشیگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە دواین وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانە بەپێى ئەو خشتەیەى کە کۆمسیۆن دایناوە.

 

سەبارەت بە رادەستکردنى لیستى کاندیدەکانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق وتەبێژەکەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتى:" رۆژى شەممە دواین وادەیە بۆ رادەستکردنى لیستى کاندیدەکان".

405 جار خوێندراوەتەوە