پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت؛ گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە بەناوی ئاسایشەوە
رێگریی لە کەسێک کردووە و پارە و مۆبایلی لێ وەرگرتووە.
لە راگەیەنراوێکد پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر،
تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا. ص. م) لە شەقامی (100) مەتری لە نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگرکرد،
کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بەناوی ئاسایشەوە رێگریی لە هاووڵاتییەک کردبوو و پارە و
مۆبایلی لێ وەرگرتبوو.
ئەوەش باسکراوە، تۆمەتبارەکە کەسێکى مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی
ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی، رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە.
417 جار خوێندراوەتەوە